zagros news agency

ڕاشفۆرد دەبێتە قوربانی ئەم هاوینە

مارکۆس ڕاشفۆردی ئینگلیزی یاریزانی ئێستا لە ڕێگایەکی نادیار خۆی دەبینێتەوە،ئەمەش دوای ئەوەی بارسێلۆنا وەڵامێکی یەکلاییکەرەوەیان نەداوەتە یاریزانەکە بۆ ئیمزا کردنی گرێبەست،لەلایەکی دیکەوە مانچێستەر یونایتد تەمای فرۆشتنی یاریزانەکەی هەیە لەم هاوینە،بەڵام تاکو ئێستا بابەتەکان نادیار ماونەتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردوە یانەی تۆتنهام لەسەر هێڵە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ڕاشفۆرد،بەڵام گرێبەستەکە بەندە لەسەر مانەوەی یانەکە لە پرێمەرلیگ،ئەمەش بەهۆی ئەو داڕومانە خراپەی یانەکەی باکووری لەندەن تێیـکەوتووە لەم وەرزەدا و پلەی هەژدەهەمی ڕیزبەندی گرووە،کە ئەمە زیاتر بابەتەکەی ئاڵۆز کردوە.

ڕاشفۆرد لە زستانی ئەمساڵ دوای کۆمەڵێک کێشە و ئاڵۆزی بەشێوەی خواستن مان یونایتدی جێهـێـشـت بۆ بارسێلۆنا،کە لەسەرەتای یاری کردنیدا ڕاشفۆرد ئاستێکی بەرزی هەبوو،بەڵام لەم دوو مانگەی کۆتاییدا دابەزینی ئاستی بیندراوە،وە ئەمەش یانە کەتەلۆنیەکەی دوودڵ کردوە لەگرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانەکە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیاندراوێكی بەپەلە لە جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمسیۆن لەبارەی ئەنجامی راستەقینەی دەنگدانی تایبەت

یاسین

بە هەزاران پەنابەری سووریایی لە وڵاتانی دراوسێوە دەگەڕێنەوە

یاسین

‎داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت ئەگەر زۆر ناچار نەبن سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکەن

گوران