پلاتفۆڕمی “Apple TV+” دوایین ئەڵقەی وەرزی شەشەمی زنجیرەی سیخوڕی “Slow Horses”ی بە ناونیشانی “Judgment Day” پەخشکرد، دراماکە لە ئاستێکی بەرزدا کۆتایی هات و سەرنجی بینەرانی بۆ ڕووداوە نادیارەکان ڕاکێشا.
لەم ئەڵقەیەدا ئەندامانی بەشی “Slough House” ڕووبەڕووی ئالنگاری سەخت و شەڕی خوێناوی لەگەڵ سیخوڕانی ڕووسیا بوونەوە، ئەوەش ژیانی هەمویانی خستە مەترسییەکی گەورەوە.
ڕووداوە سەرەکییەکە کاتێک ڕوویدا کە ڕیفر کارتڕایت بەهۆی ژەهراویبوونی بە گازی دەمار لە هۆش خۆی چوو، بەمەش چارەنووسی بە نادیاری مایەوە.
لەلایەکی دیکەوە بڵاوبوونەوەی هەواڵی گەڕانەوەی سید بیکەر ئاڵۆزییەکان زۆرتر دەکات. دروستکەرانی بەرهەمەکە بڕیاریانداوە یەکلاییکردنەوەی ئەم پرسە دواخبەن بۆ بەشەکانی داهاتوو، ئەمەش وایکردووە جەماوەر لەو بڕوایەدابێت کە تاقیکردنەوەی ڕزگاربوونی ئەم ئەکتەرە دەبێتە تەوەری سەرەکی دەستپێکی وەرزی نوێ.

