zagros news agency

نەواڵ زوغبی نهێنی کێشەکانی لەگەڵ ئەساڵە و نەجوا کەرەم دەخاتە ڕوو

هونەرمەند نەواڵ زوغبی لە هەڤپەیڤینێکی تەلەڤزیۆنیدا باس لە ڕابردووی کاری هونەری و ژیانی تایبەتی خۆی کرد، هاوکات وەڵامی ئەو قسانە دەداتەوە کە لەبارەی رووخسارییەوە دەکرێن.

نەواڵ زوغبی ڕوونی کردەوە، ئەو وێنانەی بڵاوبوونەتەوە تەنیا بەهۆی بەکارهێنانی ملوانکەیەکی ئاسنینەوە بەو شێوەیە دەرکەوتوون، جەختیشی کردەوە، هیچ نەشتەرگەرییەکی جوانی نەکردووە.

لەبارەی ناکۆکی کۆنی لەگەڵ ئەساڵە نەسری، نەواڵ زوغبی گوتی، لێدوانەکانی ئەساڵە لە بەرنامەیەکدا بووە هۆی نیگەرانی، بەڵام ئێستا بە ئەزموونێکی گەورەترەوە لەوانە دەڕوانێت.

سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ نەجوا کەرەم، ڕاشکاوانە ئاشکرای کرد، لەو بڕوایەدایە ئیرەیی هونەری لە نێوانیاندا هەبووە، بەڵام ئەمە ڕێگر نەبووە لە خۆشەویستی و خەندەی بەردەوام کاتێک بەیەکەوە دادەنیشن.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەردەوام گوێ لە موزیک دەگرێت و پەیوەندی لەگەڵ منداڵەکانی دوای جیابوونەوەی زۆر باشە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئیسرائیل لەپشت بڵاوکردنەوەی هەواڵە چەواشەکارەکانی دانوستاناکاندایە 

سەڵاح

لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی لە بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

یاسین

تەرمی ئافرەتێك لە زێی گەورە دۆزرایەوە

گوران