zagros news agency

هۆشیار زێباری پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، لە بارەگای ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، بەڕێز هۆشیار زێباری پێشوازی لە فەریق دکتۆر عومەر عەدنان ئەلوائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، کە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا سازدرا، دۆخی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان لە سەرانسەری ناوچە جیاوازەکاندا تاوتوێ کرا.

هەروەها، تیشک خستەسەر میکانیزمەکانی بەهێزکردنی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، بە ئامانجی ئاسانکاریکردن بۆ جووڵەی بازرگانی، ڕێگریکردن لە هەر جۆرە پێشێلکارییەک، پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان.

هەواڵی پەیوەندیدار

كشانەوەی بەپەلەی ئەمریكا دۆخی عێراقی خستە مەترسییەوە

یاسین

سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان بۆ زاگرۆس: كورسیه‌كه‌مان نه‌فرۆشراوه‌ و وه‌ك خۆیه‌تی

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین