ئەکتەری جیهانی دوێن جۆنسن بە ڕووخسارێکی جیاواز و قژی ڕەساسی و ڕیشێکی ئەستوورەوە دەرکەوت، لە کاتی وێنەگرتنی بەرهەمە نوێیەکەی لە شاری نیویۆرک.
ڕۆڵگێڕانی ئەم ئەکتەرە 54 ساڵەیە لە فیلمی “Lizard Music” بە سەرپەرشتی دەرهێنەر بێنی سافدی بەڕێوەدەچێت.
دوێن جۆنسن کەسایەتییەکی نهێنی بەرجەستە دەکات، کە لە ڕۆمانی دانیال پینکواتەر وەرگیراوە. پسپۆڕی مەیکئاپ کازو هیرۆ سەرپەرشتی گۆڕانکارییەکانی رووخساری دەکات.
جۆنسن کێشی خۆی کەمکردووەتەوە، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە گۆڕەپانی سینەما بە شێوازێکی جیاواز لە ڕابردوو. پێشتر بۆ فیلمی “The Smashing Machine” کێشی زیادی کردبوو.
لەم بەرهەمەدا ڕێجینا هۆڵ و کۆلمان دۆمینگۆ بەشدارن وبڕیارە لە 25ی کانوونی یەکەمی 2027 لە سینەماکان نمایش بکرێت.

