zagros news agency

نێتفلێکس بەرهەمهێنانی زنجیرەی “The Apology” پەسند دەکات

ئەکتەری ئەمریکی گوێنێت پالترۆ بەشداری لە زنجیرەی نوێی“The Apology” دەکات کە لەلایەن تۆڕی نێتفلێکسەوە بۆ دوو وەرز پەسند کراوە.

 

ئەم زنجیرەیە کە لە دەرهێنانی توماس ڤینتێربێڕگە، یەکەم ئەزموونی دەرهێنانی درامای ئەمریکی ئەو دەرهێنەرە دەنیشێتەوە.

 

چیرۆکی کارەکە لەبارەی دایکێکە بە ناوی ئیڤلین کە دوای 18 ساڵ لە دەستدانی کوڕەکەی، ڕووبەڕووی بکوژی کوڕەکەی دەبێتەوە کە بە شێوەیەکی لەناكاودا دان بە تاوانەکەیدا دەنێت.

 

کاتێک ڕێڕەوی یاسا ناکارامە دەبێت، خێزانەکە لەو بڕوایەدان کە دەبێت خۆیان دادپەروەری بەدەستبهێنن.

 

گوێنێت پالترۆ هاوکات لەگەڵ ئەم بەرهەمە لە فیلمی “Marty Supreme” بەشداری کردووە کە لەلایەن کۆمپانیای A24 دەردەچێت.

 

ئەم زنجیرەیە ئالنگارییەکی ئەخلاقی و یاسایی گەورە دەخاتە ڕوو لەبارەی چەمکی دادپەروەری و کاریگەرییەکانی لەسەر دەروونی مرۆڤ و هەستی تۆڵەسەندنەوە لە کۆمەڵگەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

زنجیرەی “Our Sticky Love” چیرۆکێکی پڕ لە نهێنی دەگێڕێتەوە

ART

بلەیک لایڤلی داوای قەرەبووی 300 ملیۆن دۆلارە لە جەستن باڵدۆنی دەکات

ART

سلینا گۆمێز پەیامێکی ڤیدیۆیی بە گریانەوە بڵاودەکاتەوە

ART