پاپا لیۆنی چواردەهەم، ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیهان، بە دەربڕینی نیگەرانی لە بەردەوامیی قەیرانی مرۆیی لە یەمەن، داوای دامەزراندنی ئاشتی لەم وڵاتە و تەواوی ناوچەکەدا کرد.
بەهۆی زیادبوونی پێکدادانەکانی یەمەن لە نێوان حکوومەتی پشتگیریکراوی عەرەبستانی سعوودی و حووسییە هاوپەیمانەکانی ئێراندا، ڕێگا سەرەکییەکانی دابینکردن و گواستنەوەی کاڵا بۆ یەمەن سنووردار کراون و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە کەمیی خۆراک و سووتەمەنی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەم وڵاتەدا دەکەن.
پاپا لە کاتێکدا لە گۆڕەپانی سەینت پیتەری ڤاتیکان لە بەرانبەر خەڵکدا بۆ ئاشتی نوێژ و دوعای دەکرد، گوتی: «ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ڕوون بووەتەوە کە جەنگەکان جگە لە چاندنی تۆوی مەرگ و وێرانکاری، جیهان هەژارتر دەکەن و زیانی پێ دەگەیەنن.»
پاپا لیۆن چەندین جار نیگەرانیی خۆی لەبارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و غەززەوە دەربڕیوە.
ئەو هەروەها کاردانەوەی بەرانبەر هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ نیشان دابوو سەبارەت بە وێرانکردنی ژێرخانەکان لە ئێران و سڕینەوەی “شارستانییەتی” ئەم وڵاتە و ئەم لێدوانانەی سەرکۆنە کردبوو.
پاپا لیۆن تووشی شێرپەنجەی سییەکان بووە و لە کاتی نەشتەرگەرییەکدا کە دوو هەفتە پێش ئێستا ئەنجام درا، بەشێک لە سییە ڕاستەکەی لێ کرایەوە؛ ئەو سەرەڕای ئەوەش، وتارەکەی بە ڕوونی پێشکەش کرد.

