تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی بەرەو شاشە گەورەکان ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە ئەپڵ تیڤی بڵاوکردەوە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە ڕێگەی شاشەی تەلەفزیۆنەکانیانەوە تەماشای ڤیدیۆ کورتەکانی ڕیڵز و پەخشی ڕاستەوخۆ و ناوەڕۆکە ڤیدیۆییەکان بکەن و ئەم هەنگاوەش بەشێکە لە هەوڵەکانی کۆمپانیای مێتا بۆ برەودان بە بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکەی لە ژینگەی ماڵەوەدا هاوشێوەی پلاتفۆرمە ڤیدیۆییە گەورەکانی دیکەی جیهان.

