zagros news agency

گووگڵ شۆڕش لە گەڕانی ویندۆزدا دەکات

دواجار گووگڵ ئەزموونی گەڕانی زیرەکی گواستەوە بۆ ناو جەرگەی سیستەمی ویندۆز. لە هەنگاوێکی نوێدا، کۆمپانیای گووگڵ ئەپی (Google Drive)ی بۆ ویندۆز نوێکردەوە و تایبەتمەندییەکی “گەڕانی گشتگیر”ی تێدا جێگیر کردووە کە ڕکابەرییەکی سەختی (Spotlight)ی سیستەمی ماک دەکات بەمەش چیتر پێویست ناکات بۆ دۆزینەوەی فایلەکانت یان پرسیارکردن لە ژیریی دەستکرد بچیتە ناو وێبگەڕ؛ تەنها بە داگرتنی هەردوو دوگمەی (Alt + Space)لەسەر تەختەکلیلەکەت، پەنجەرەیەکی گەڕانی خێرا لەسەر شاشەکەت دەردەکەوێت.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم ئەپە نوێیە:

تێکەڵبوونی تەواو لەگەڵ Gemini: دەتوانیت ڕاستەوخۆ لەناو ویندۆزەکەتەوە پرسیار لە ژیریی دەستکردی “Gemini” بکەیت و وەڵامەکان وەربگریت، بێ ئەوەی کارەکانت ڕابگریت.

گەڕانی گشتگیر:تەنها بە یەک وشە، فایلەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت، ئەپەکان و هەموو ئەو دۆکیومێنتانەی لەسەر “Google Drive” پاشکەوتت کردوون بۆ دەدۆزێتەوە.

هێزی Google Lens:هەر وێنەیەک یان دەقێک لەسەر شاشەکەت بێت (تەنانەت لە ناو ڤیدیۆ یان یارییەکاندا)، دەتوانیت بە Google Lens سێرچی بۆ بکەیت یان ڕاستەوخۆ وەری بگێڕیتە سەر زمانەکانی تر.

خێرایی بێوێنە:ئەم سیستمە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە هیچ بارگرانییەک لەسەر خێرایی کۆمپیوتەرەکەت دروست ناکات و وەک بەشێکی ڕەسەنی ویندۆز دەردەکەوێت.
ئەم هەنگاوەی گووگڵ ئاسانکارییەکی گەورە بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز دەکات، بەتایبەت بۆ ئەوانەی کارەکانیان وابەستەی خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ و بەرهەمهێنانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی ئەمریکا بە نهێنی سەردانی ئێرانی کردووە

سەڵاح

سەڵاح

توركیا… زیاتر له‌ هه‌زار کۆچبەر ده‌ستگیر كران و ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌

سەڵاح