په‌رله‌مانتارێكی عێراق و قائیمقامی پێشووتری شه‌نگال ئاماژه به‌وه ده‌كات كه «هەر ڕێککەوتنێک کە سەبارەت بە شەنگال ئەنجام بدرێت لەوانەش ڕێککەوتنی نێوان هاوپەیمانیی دۆزی ئێزیدی و حکومەتی عێراق بە هیچ شێوازێک ناتوانێت بێتە پێوەری تێپەڕاندنی مافە دەستوری و یاساییەکانی خەڵکی ناوچەکە، و نە دەشبێتە دەروازەیەک بۆ لادان لە ستەملێکراوی و نەهامەتی و کۆچبەرکردن و جینۆسایدی ئێزیدییەکان کە لەلایەن چەتە تیرۆریستەکانی داعشەوە تووشی بوون.
مه‌حما خه‌لیل، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس گوتی: “ئێمه هه‌موو رێكه‌وتنێك ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه بە بێ بەشدارییەکی ڕاستەقینە، کارا و ڕاستەوخۆی دانیشتووانی ڕەسەنی قەزاکە، ئێزیدییەکان، ئاوارەکان و بنەماڵەی قوربانییان، لەگەڵ مسۆگەرکردنی تەواوی شایستە دەستوورییەکانیان.و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كراوه بێ بنه‌مایه چونکە پشت بە نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینەی خاوەن دۆزەکە نەبەستووە، ئەمەش بووە هۆی تووڕەیی جەماوەری و ترسی جددی لە لێکەوتە یاسایی و ئەمنییەکانی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شه‌نگاله‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ناكرێت رێككه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌لاوه‌نانی ده‌ستوور و مادی 140 بێت.بە بێ ڕەچاوکردنی ئیرادەی جەماوەریی خەڵکی شەنگال و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەو پێیەی شەنگال بەشێکی دانەبڕاوە لە قوڵایی مێژوویی و جوگرافیی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێوشوێنە دەستووری و مێژووییەکان. بۆیه شەنگال کاغەزێکی سیاسی نییە لە ژوورە داخراوەکاندا بریار له‌چاره‌نووسی بدرێت، و مافەکانی ئێزیدییەکان جێگەی مەساوەمەی یاسایی یان دەستبەرداربوون نیین.

