ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی تشرینی یەکەمی 2026، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە، کە تایبەتە بە دۆسیەکانی دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە، رایگەیاند 35 ملیار دیناری عێراقی گەڕێندراوەتەوە کە بەهۆی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕییەوە بەدەستهێنرابوون.
دەسەڵاتی دادوەری لە راگەیەندراوێکدا روونیکردەوە، پرۆسەی گەڕاندنەوەی پارەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پاراستنی سامانی گشتی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا بووە. دادگاکە روونیکردەوە، رێکارە دادوەرییەکان و لێکۆڵینەوەکانی دادگا هۆکاری گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیەن.
دادوەری تایبەتمەند جەختیکردەوە، رێکارە یاساییەکان بەرامبەر بەو سەرپێشیکارانە بەردەوام دەبن کە رێگەی نایاسایی بۆ بەدەستهێنانی قازانج لەسەر حیسابی سامانی گشتی دەگرنەبەر.

