دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە قەزای خەبات کێشە لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و چەک بەکارهێنرا، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرايەتی ئاسایشی هەولێر و هێزەکانی زێرەڤانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانرا بە خێرایی دۆخەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت.
لێپێچینەوەی یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەکرێت کە ببێتە هۆی دروستکردنی پشێوی و تێکدانی ئارامی و ئاسایشی
ناوچەکە.هاوڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەينەوە بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت چەک بەکاربهێنرێت,لە چوارچێوەی یاسادا ڕێکاری توند بەرامبەر هەر سەرپێچیکارێک دەگیرێتە بەر.

