رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دۆخی زۆر ئاڵۆز و هه‌ستیاردا گوزه‌ر ده‌كات ، كه ڕاسته‌وخۆ وناڕاسته‌وخۆ پریشكی ئاگره‌كه به ئێمه‌ی كوردیش ده‌كه‌وێت و هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌ر نییه له‌و كاریگه‌رییانه و له‌گه‌ڵ كارریگهریشی هه‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌كه تایبه‌تی كه به‌ناوچه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر ناسراوه و خۆی پاراستوو ه له تێوه‌گلان له شه‌ڕی جه‌مسه‌ره ناوچه‌یی و زڵهێزانی جیهان ، بۆی گرنگه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یران و به‌رێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوون له ڕۆڵی ناوه‌ندگیری ئه‌رێنی ده‌بنیێت
له نێو ئه‌و گرژییانه‌دا ،نێچیرڤان بارزانی ،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، یه‌كێكه له سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه بههێزوكاریگهره سیاسییه‌كان و دیپلۆماتكاره دیار‌و به‌رچاوه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌یه، له‌ماوه‌ی رابردوو و كار‌و تێكۆشان و هه‌وڵه‌كانی ڕۆڵێكی گرینگ و به‌رچاوی بینیووه له به‌ڕێوه‌بردن وداڕشتنی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا
سه‌رۆكی هه‌رێم ، خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی دیاروبه‌رچاوه له ماوه‌ی رابردوو و ئێستاشدا به‌ڕێگه كاره و هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی توانیوێتی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی به‌هێز بكات و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و كه‌ندا و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیش دروست بكات ، كوردستان و هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی له هه‌موو هه‌ڕه‌شه و هێرشێك بپارێزێت و به‌دوور بگرێت
بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه و كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كان زۆر وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی بڵیمه‌ت و خاوه‌ن چاره‌سه‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كی دانووستانكار وناوبژیوان له نێو لایه‌نه جیاوازه‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و كه‌نداو بینیووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رابردوو و ئێستاشدا ، هه‌وڵه‌كانی له پێناو زیاتر سه‌رنجراكێشانی كۆمپانیا بیانییه‌كان و پشتیوانی حكوومه‌تی كوردستان و ئینجا به‌هێزكردنی ژێر خانی هه‌رێمی كوردستان كردووه
له‌ماوه‌كانی رابردوو هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، نێچیرڤان بارزانی ، به خاوهنكردنهوهی گرژییه‌كان چ سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی له رۆژئاوا و باكووری كوردستان و ئینجا به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ وڵاتانی وه‌ك توركیا و سووریا و له هه‌مانكاتیشدا چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و لۆژیكانه دۆزی كوردستان له سوریا و توركیا وایكردووه ، دۆزی كورد و مافه‌كانی كرده راستی و ده‌بێ كورد به‌تایبه‌تی له رۆژئاوای كوردستان ببێته خاوه‌ن شوناسی راسته‌قینه و ددان به زمان و مێژوو و بوونی كورد دابنرێت و مامه‌ڵه‌یان لێبكرێت
هه‌روه‌ها له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و له‌یه‌كتر كردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه‌ش ، نێچیرڤان بارزانی ، له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی دا توانیوێتی سه‌ركرده نه‌یاره‌كان له‌یه‌كتر نزیكه بكاته‌وه و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك كۆماری توركیا و وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ئینجا سه‌رۆككۆماری ئێستای سووریا و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی دیپلۆماسیی و سیاسه‌تی نێچیرڤان بارزانی ،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی دراوسێی هه‌رێمی كوردستانیش ، نێچیرڤان بارزانی ، چه‌ندین جار هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یاندن و له‌یه‌كتر نزیكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی له نێو تاران وواشنتۆن و ئینجا ئامادهپێدانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی میری 2026، هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی كوردستان به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان و ئینجا له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیش به دیپلۆماسیه‌تێكی كارا و لێهاتووی و ژیری خۆی هه‌موو سنووره‌كانی بڕیووه و ئێستا وه‌ك سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی وكارهكتهرێكی به‌هێز وكاریگه‌ری ڕۆڵی به‌هێز له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نێده‌وڵه‌تیش هه‌یه ، ئه‌ندازیارێكی ژیره و كارایه له رووی په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كاندا
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، چ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی میانڕۆ و نێوه‌ندگیر ناسراوه له سه‌ر ناوچه‌كه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی جۆراجۆر و په‌یوه‌ندییه‌ك سیاسییه ناسهقامیرهكان له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده،ڵهتیشدا هه‌میشه به‌شدارێكی كارا و جێگری له گفتوگۆكاندا ڕۆڵی هه‌بووه ، هه‌روه‌ها له ململانێی ناوخۆیی عێراق دا ، به‌هه‌وڵی كارای خۆی هه‌رده‌م هه‌وڵی بۆ ته‌بایی و یه‌كده‌نگی كورد ودیپلۆماسی له ناوچه‌كه‌دا داوه ، هه‌رده‌م ناوبژیلاوانی ستراتیژی وهه‌ماهه‌نگی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردووه بۆ به‌رده‌وامی دان به دیالۆگ وكه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له بڕی به‌ده‌سهێنانی سه‌رنجی لایه‌نه‌كان وزیادكردنی ناسه‌قامگیری ئاڵنگارییه‌كان .

