zagros news agency

لە 80%ی کارەکانی نەخۆشخانەی شێرپەنجەی هەولێر تەواوبووە

 

کارەکانی دروستکردنی نەخۆشخانەی 150 قەرەوێڵەیی تایبەت بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە شاری هەولێر، کە بەردی بناغەکەی پێشتر لەلایەن ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانرا، بە ڕێژەی 80٪ تەواو بووە و پڕۆژەکە چووەتە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردن.

ئەم پڕۆژە تەندروستییە بە شێوازێکی هاوچەرخ دیزاین کراوە و توانای پێشوازی لە نزیکەی 1000 نەخۆش ڕۆژانە لە بەشی ڕاوێژکاریدا دەبێت.

نەخۆشخانەکە بە ئامێر و پێداویستییە پزیشکییە پێشکەوتووەکان تەیار دەکرێت و خزمەتگوزارییەکانی چارەسەری کیمیایی، تیشکی، سەنتەری تیشکی لیناک (LINAC)، هۆڵەکانی نەشتەرگەری، بەشی خەواندن و فریاکەوتن لەخۆدەگرێت.

بە تەواوبوونی پڕۆژەکە و دەستپێکردنی کارەکانی، چاوەڕوان دەکرێت خزمەتگوزارییەکانی چارەسەری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونی زۆر بەخۆیەوە ببینێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارهەڵگرە بێ شۆفێرەکان بە فەرمی تاقیکردنەوەیان لەسەر ڕێگا سەرەکییەکانی کالیفۆڕنیا دەستپێکرد

سەڵاح

سه‌باح نوعمان: پلانێکی نوێی پڕچەککردن و تەکنەلۆژیای سەردەمیانە بۆ هێزە عێراقییەکان ئامادەکراوە

سەڵاح

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران: بەهای کەل و پەلی پێویست زۆر گران دەبێت

یاسین