محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند، کە زۆربەی پێشنیارەکان خەڵکانێک بە ناوی کوردەوە لە بەغدا دێن سکاڵا لە قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەمەش بە “عەیبەیەکی زۆر گەورە” دەزانێت و داوا دەکات لە ڕێگەی دامەزراوە یاساییەکانی هەرێمەوە ڕێکاری توند بەرامبەریان بگیرێتە بەر.
محەمەدی حاجی مەحمود ئەوەشی خستە ڕوو، کە قەوارەی هەرێمی کوردستان بە خوێن پارێزراوە و بەرهەم هێنراوە، بۆیە ناکرێت بە ئاسانی لە لایەن کۆمەڵە خەڵکانێکەوە بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
ناوبراو گوتیشی کە پێویستە هێز و لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی، ناکۆکییە سیاسییەکان وەلا بنێن و هەوڵ بدەن ڕێککەوتن بکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و حکومەت.

