zagros news agency

هەولێر.. مێردمندالێک ۳ پولی دۆمینەی قوتدا و لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دەرهێنران

 

پزیشکانی بەشی هەرس و جگەر و ناوبینی توانیان بە سەرکەوتوویی سێ پولی دۆمینە لە گەدەی مێردمندالێک دەربێنن کە بە هەڵە قوتیدابوون.

ئەمڕۆ (شەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦)، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری لە شاری هەولێر، حاڵەتێکی نەخوازراوی قوتدانی تەنێکی نامۆ مامەڵەی لەگەڵ کراو، تێیدا مێردمندالێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەهۆی قوتدانی سێ پولی دۆمینەوە ڕواندرایە بەشی هەرس و جگەر و ناوبینی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەکە، تیمە پزیشکییەکان دەستبەجێ و لە ڕێگەی پشکنینی ناوبینییەوە (نازوور) توانیان سەرکەوتووانە سەرجەم پولەکان لە گەدەی نەخۆشەکە دەربێنن.

ئێستا دۆخی تەندروستی ئەو مێردمندالە جێگیرە و باری تەندروستی بەرو باشتربوون چۆوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ترامپ: ئەگەر ئێران ڕێککەوتنەکە واژوو نەکات دووبارە بۆردومانیان دەکەین تا تەواو وێران دەبێت

گوران

کەشناسی : پێشبینی تێکەڵەى بەفر و باران دەکرێ

سەڵاح

ئەمریكا و ئێران جارێكی تر كۆدەبنەوە

گوران