کۆمپانیای گووگڵ تایبەتمەندییەکی نوێی لە سیستەمی زیرەکی دەستکردی جێمینای خستە کار کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڕاستەوخۆ لەناو پەنجەرەی گفتوگۆکەدا دەستکاری بەڵگەنامەکانی وەک گووگڵ دۆکس و گووگڵ شیتس و فایلەکانی پی دی ئێف و کۆدە پرۆگرامسازییەکان بکەن و پێشبینی و گۆڕانکارییەکان بە شێوەیەکی خێرا ئەنجام بدەن ئەم وەرچەرخانە نوێیە لە کاتی ئێستادا بۆ هەموو بەکارهێنەرانی مۆدێلەکە لەسەر وێب و ئامێرە زیرەکەکان بەردەست خراوە و کارئاسانییەکی زۆر بۆ کارمەندان و خوێندکاران دابین دەکات چونکە ئیتر پێویست بە جێهێشتنی گفتوگۆکە ناکات بۆ ڕێکخستنەوەی نووسینەکان و ئەمەش ئاستی بەرهەمهێنان لە ئامرازەکانی گووگڵ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە.

