گۆرانیبێژی کۆلۆمبیی شاكيرا بڕیاریدا کۆنسێرتە چاوەڕوانکراوەکەی لەبەردەم ئۆپیرای جیزە بۆ جاری دووەم دواخات و لە ڕێکەوتی 2ی نیسانی 2027 سازدەکرێت.
شاكيرا لە ڕێگەی پەیامێکەوە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کاتی نوێی کۆنسێرتەکەی لە میسر ئاشکرا کرد، پێشتر بڕیاربوو لە 28ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.
شاکیرا لەو بڕوایەدایە ئاهەنگگێڕان لە شوێنێکی مێژوویی وادا یەکێکە لەو خەونە هونەرییانەی کە بەردەوام هەوڵیداوە بەدیبهێنێت.
لە لایەکی ترەوە، شاكيرا دڵگران بوو بەهۆی ئەوەی نەیتوانی لە کاتی دیاریکراودا لەگەڵ هەوادارەکانی بێت، بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە چاوەڕوانییەکە دەبێتە دەرفەتێک بۆ پێشکەشکردنی شەوێکی ناوازە.
سەرەڕای دواخستنەکان، شاكيرا سوورە لەسەر ئەنجامدانی کۆنسێرتەکە و پێشکەشکردنی تێکەڵەیەک لە گۆرانی و سەما بۆ هەوادارانی لە میسری لە ژێر سێبەری هەرەمەکاندا.

