zagros news agency

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەێک 9 کەس گیانیان لە دەستدا

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی شۆن دافی، وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی تایبەت لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە کەرتی پاڵم بیچ لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا.

دافی ڕایگەیاند کە فڕۆکەکە لە جۆری (Learjet 60) بووە و لە دەوروبەری کاتژمێر 12:50ی پاشنەوەڕۆ بە کاتی ناوخۆیی، لە نزیک ناوچەی کریستهاڤن کەوتووەتە خوارەوە، کە تەنها 14 کیلۆمەتر لە هاوینەهەواری مارالاگۆ (شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ) دوورە. فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئۆستن-بێرگسترۆم لە ویلایەتی تەکساسەوە بەڕێکەوتبوو و بەرەو فڕۆکەخانەی باکووری ئەلیسێرا لە دوورگەکانی بەهاما دەچوو.

داتاكانی بەدواداچوونی گەشتەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە فڕۆکەکە پێش پچڕانی پەیوەندیی و زانیارییەکانی، لە ماوەی یەک خولەکدا نزیکەی 27 هەزار پێ بەرزایی خۆی لەدەستداوە. تا ئێستا دەسەڵاتداران ناسنامەی قوربانییەکان یان هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان ڕانەگەیاندووە، هەروەها هێشتا ڕوون نییە کە ئایا هیچ پێکانێک لە نێوان دانیشتوانی ناوچەکەدا هەیە یاخود نا. لە ئێستادا فەرمانگەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا (FAA) و ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ سەلامەتی گواستنەوە (NTSB) بەشدارن لە لێکۆڵینەوەی ڕووداوەکەدا، و بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی CNN، ئەنجومەنی نیشتیمانی سەرکردایەتی لێکۆڵینەوەکە دەکات بۆ دیاریکردنی بارودۆخ و هۆکارەکانی ڕووداوەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهادا

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین

سەڵاح

دی فانس : ئەمریکا هێشتا هیوایی بە رێگایی دیبلۆماسی هەیە

گوران