zagros news agency

لە هەولێر شانۆگەریی “ئیمپراتۆریەتی هەیاس” نمایشکرا

شەوی یەکشەممە، شانۆگەریی “ئیمپراتۆریەتی هەیاس”،لە نووسینی د. محەممەد عەلی عوزێری و دەرهێنانی د. ژیلوان تاهیر لە هەولێر نمایشکرا.

 

نمایشەکە بە ئامادەبوونی زەعیم عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئەحمەد کانی، ئه‌ندامى کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن، ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و سیروان عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و جەماوەری شانۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەولێر پێشکەش کرا.

 

 “ئیمپراتۆریەتی هەیاس” لە چوارچێوەی چالاکییە هونەرییەکانی وەرزی پایزە و بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، پێشکەش کرا.

 

نمایشەکە، گەشتێکی هونەرییە بۆ ناو یادەوەرییە کۆنەکانی هەولێر و هەولێرییەکان، کە بە زمانێکی شانۆیی، وێنەیەک لە ژیان، مێژوو و یادەوەرییە کۆمەڵایەتییەکانی شارەکە دەخاتەڕوو و بەشێک لە ڕابردووی ئەم شارە زیندوو دەکاتەوە و لەلایەن ژمارەیەک ئەکتەری دیاری بواری شانۆ پێشکەش کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

گومانلێکراوێک لەسەر هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر فڕۆکەخانەکانی ئەورووپا دەستگیر کرا

سەڵاح

سەلمە حایک پەردە لەسەر پەیوەندیی لەگەڵ ئەنجلینا جۆلی لادەدات

ART

پەیامی سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول

سەڵاح