قەرار وایە سبەی شەو کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەی مانچێستەر یونایتد میوانداری یانەی ڕۆما بکات لەمیانەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی قۆناغی خولی چامپیۆنزلیگ،پێش ئەو یارییەش مایکڵ کارێکی ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان لەبەردەم میدیاکاند چەند لێدوانێکی گرنگیدا و باسی داهاتووی خۆی کرد لەو یانەیە.
لەپرسیاری ڕۆژنامەنووسێک دەربارەی داهاتووی لەگەڵ مان یونایتد کارێک وتی؛من گوێ نادەم بەو قسانەی دەربارەی دەرکردنی من دەکرێن لە مانچێستەر یونایتد ئێرە یانەی خەونەکانمە و هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم لەپێناو سەرکەوتن،من نامەوێت باسی ئەو بابەتەش بکەمەوە چونکە یاری گرنگمان لەپێشە،لەم قەڵەباڵغیەی یارییەکاندا پشوومان کەمە و دەبێت بەردەوام سەرنج بدەینە یارییەکان.
سەبارەت بە ئاستی تیپەکە و ڕەخنەی یاریزانەکانی لەماوەی ڕابردوودا کارێک وتی؛من لەهەمووان تێدەگەم دەزانم ئەوان بۆ قسەیان کردوە،بەڵام دەبێت ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان بدەین بۆ بردنەوە و یاری بەرامبەر ڕۆماش گرنگترین یاری ئەم هەفتەیەی ئێمە دەبێت.
مانچێستەر یونایتد ئەم وەرزە لەحاڵێکی زۆر خراپ خۆی دەبینێتەوە لەپرێمەلیگ یانەکە بەردەوامە لەخاڵ لەدەستدان و لە چامپیۆنزلیگیش تەنها یاری یەکەمی خۆی بردۆتەوە بەرامبەر سەباحی ئازەری دوو یاری ڕابردووشی دۆڕاندوە،کە ئەمە خراپترین دەستپێکی یانەیەکەی لەدوای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو.
“سەرکار ڕێبوار”

