zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، وەک هەموو بەشەکانی دیکەی عێراق ، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق لە ڕیزبەندی چوارەمی هاوردەی گێلاسی تورکیا دێت

سەڵاح

لە ڕووداوێکدا حەفت ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

یاسین

زنجیرەی “House of the Dragon 3” بە شەڕی گەورە دەگەڕێتەوە

ART