زنجیرەی بەناوبانگی “House of the Dragon 3” دوای دوو ساڵ لە دابڕان دووبارە دەستپێ دەکاتەوە، ئەڵقەی یەکەم بە شەڕی گەورە و گۆڕانکاری درامی دەست پێدەکات کە ئاماژەن بۆ ململانێیەکی خوێناویتر.
لەم ئەڵقەیەدا شەڕی دەریایی ناسراو بە الجولیت بەرپا بوو، کە یەکێکە لە ڕووبەڕووبوونەوە چاوەڕوانکراوەکانی جیهانی ئەژدەهاکان، کاتێک شاشەکان پڕ بوون لە دیمەنی کەشتییە سووتاوەکان و تژین بەو ئەژدیهایانەی لە نێوان ئاگر و دووکەڵدا دەفڕین.
سپرایزی گەورەی نێو ڕووداوەکان بریتی بوو لە کوژرانی شازادە جەیس ڤیلاریۆن، کوڕی گەورەی شاژن ڕێینیرا تاریگاریان و وارسە چاوەڕوانکراوەکەی، دوای ئەوەی لە کاتی شەڕەکەدا لەگەڵ ئەژدیهاکەیدا بە ناوی “Vermax” کەوتە خوارەوە.
پێشبینی دەکرێت ئەم ڕووداوە کاریگەرییەکی قورس لەسەر ڕێینیرا جێبهێڵێت و پاڵی پێوە بنێت بۆ یاریکردن بە کارتە چارەنووسسازەکان و گۆڕینی ڕێڕەوی جەنگەکە لە داهاتوودا.
ڕووداوەکانی ئەم وەرزە نوێیە لە ناو جەرگەی جەنگی “سەمای ئەژدیهاکان” دەسوڕێنەوە، ئەو ململانێ ناوخۆییەی کە خێزانی تاریگاریانی پارچەپارچە کرد زیاتر لە 200 ساڵ پێش ڕووداوەکانی زنجیرەی ناوداری “Game of Thrones”.

