zagros news agency

ئیرادەی گەل سەرکەوت

نازم شێخانی
کاتێک سەرنج لە مێژووی گەلان دەدەین، پرە لە وەرچەرخانی جۆراوجۆر و ساتی بڕیاردەر، بەڵام هیچ هێزێک لە مێژوودا نەبووە و نابیێت بتوانێت ڕووبەڕووی بەرهەڵستی و خواستی یەکگرتووی گەلێک ببێتەوە کە بڕیاری ئازادی و سەربەخۆیی دابێت.
کاتێک جەماوەر بە ئاگادارییەوە لەدەوری ئامانجێکی نیشتمانی و مافپەروەرانە کۆدەبنەوە، چەمکی «ئیرادەی گەل سەرکەوت» دەبێتە ڕاستییەکی بەرهەست و بێ ئەملاوئەولا ئیرادەی گەل لە بۆشاییدا دروست نابێت، بەڵکو کۆڕبەندی هۆشیاری، ئازارە بەکۆمەڵەکان، هیوا بە داهاتوو دەبەخشێت گەلی کورد یەکێکە لەوگەل ونەتەوانەی بەردەوام بە هیواوە ژیاوە، ئەگەرچی زۆربەی کاتەکان و ڕژێمە یەک لەدوا یەکەکان هەوڵی داوە خەونی گەلی کورد لەبار بەرێت، بەڵام ئیرادە وخۆڕاگری یەکێک بووە لەدرووشمەکان وتوانیوەتی بەزیندوویی بمێنێتەوە .
ستەمکاران و دەسەڵاتە توتالیتارەکان بەردەوام بە پشتبەستن بە ئامرازی سەربازی لەڕابردوداو ولەئێستاشدا بە گوشاری ئابووری هەوڵیان داوە گەلی کوەد نەگاتە ئامانجە ڕاستەقینەکەی خۆی، بەڵام ئەم سەپاندنە تەنیا بۆ ماوەیەکی کاتی بوە و دواجار بۆتە سەرکەوتن، چونکە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت چەپۆکی سەرکوتکردن بۆ هەتاهەتا لەسەر پشتی گەلێک بهێڵێتەوە، دەنگ و داواکاری ڕەوای خەڵک وەک کانییەکی کپکراو وایە، تا گوشاری زیاتری بخەیتە سەر، لە کاتی تەقینەوەیدا بە گوڕێکی بەهێزتر بۆ بەرپەرچدانەوەی ستەم هەڵدەقولێت.
سەرکەوتنی ئیرادەی گەل تەنیا شکاندنی کاتیی زنجیرەکانی ستەم یان گۆڕینی چەند ڕوخسارێک لە دەسەڵاتدا نییە، بەڵکو بەدیهێنانی شەرعییەتی ڕاستەقینەیەو شەرعییەت بە چەقۆ و هەڕەشە و چەواشەکارییەوە بەدی نایەت، بەڵکو لە دەنگی زۆرینەی کۆمەڵگەوە سەرچاوە دەگرێت،ئەگەرچی لەماوەی دوو ساڵی رابردوو هەندێک لایەنی سیاسی کوردستان بەشێوازی چەواشەکاری ڕێگری لەدرووست بوونی پەرلەمانێکی کارا کرد، بەڵام کاتێک گەل درک بە مافەکانی دەکات و یەکگرتووانە دەڵێت «نا» بەرامبەر بەچەواشەکاری ، ئیتر هیچ بەربەستێک ناتوانێت ڕێگری لە گۆڕانکاری بکات، کاراکردنەوەی پەرلەمان لەلایەن هێزێکی نیشتیمانی ،کە بەدرێژایی مێژوو خەباتی بۆ سەرەوەری خاکی کوردستان کردوەو سەکردایەتی یەک ملیۆن دەنگدەر دەکات، نیشانەی ئەوەیە کە جیتر گەلی کورد لە ڕەوتی ڕووداوەکاندا تەنیا بینەر نابێت، بەڵکو ئەکتەری سەرەکی و دروستکەری مێژوودەبن هەروەک لەڕابردوو بیندراوە.
سەرکەوتنی ئیرادەی جەماوەر لە هەمان کاتدا بەرپرسیارێتییەکی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، دوای دەستەبەرکردنی سەرکەوتن، قۆناغی بونیادنان و پاراستنی دەستکەوتەکان دەست پێدەکات، ئەم ئیرادەیە بەکاربهێنرێت بۆ دەسەڵاتێکی دادپەروەرو کەیاسا سەروەر بێت ، پاراستنی ئازادییە تاکەکەسی و گشتییەکان، و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ سەرجەم پێکهاتەکان ، نیشانەی سەرکەوتنتی حکومڕانی کوردیەوئەمجارەش پەرلەمانی کوردستان سەلماندی پێکهاتەکانی کوردستان بەشێکی گرنگی کۆمەڵگایی کوردستانن و پەرەپێدانی کۆمەڵگە و پاراستنی دەستکەوتەکان پرۆسەیەکی بەردەوامە و پێویستی بە هۆشیاریی هەمیشەیی خەڵک هەیە.
کارا کردنەوەی پەرلەمانی کوردستان پەیامی سەرەکی و مێژوویی ئەوەیە کە هیچ هێزێک لە سەر زەوی ناتوانێت بەرامبەر خواست و ئیرادەی یەکگرتووی گەلی کوردستان بوەستێتەوەوشکستی نەیاران و سەرکەوتنی ئیرادەی جەماوەر یاسایەکی حاشاهەڵنەگری مێژووە گەلانی هۆشیار و ئازادیخواز هەمیشە دەتوانن نەخشەی داهاتووی خۆیان بە دەستی خۆیان بنووسنەوەو کاتێک تەم و مژ لەپێش چاو لادەچێت و دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک زەنگ دەداتەوە، تەنیا یەک ڕاستیی مێژوویی دەمێنێتەوە، ئەویش ئەوەیە کە ئیرادەی گەل سەرکەوت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك بارزانى و ئاڵاهه‌ڵگری ‌دیموكراسی وئاشتی پێكه‌وه‌ژیان

سەڵاح

رابه‌رایه‌تی بارزانی ، زه‌رووره‌تێكی مێژوویی بۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد

سەڵاح

خوێندنەوەیەک بۆ گوتاری نێچیرڤان بارزانی

دڵشاد