zagros news agency

هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و هەورەتریشقە؛ شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

دەستەی کەشناسی هۆشدارییەکی بەپەلە لەبارەی تێکچوونی کەشوهەوا بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، بەهۆی کاریگەریی دوو نزمەپەستانەوە، شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەتریشقە روو لە ناوچەکە و هەرێمی کوردستان دەکات و مەترسیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە.

بەپێی هۆشدارییەکە، لە ئەنجامی کاریگەریی هەردوو نزمەپەستانی دەریای سپیی ناوەڕاست و دەریای سوور، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ناسەقامگیر دەبێت. چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلەکە لە ئێوارەی رۆژی هەینییەوە چالاک و بەهێز بێت و کاریگەرییەکانی تا رۆژی یەکشەممە بەردەوام بێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ماوەی کاریگەریی ئەم شەپۆلەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو (دروستبوونی لافاو) هەیە، هاوکات مەترسیی هەورەتریشقەی بەهێز هەیە، بەتایبەت لە ناوچە دەشتاییەکاندا.

لە کۆتایی هۆشدارییەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە چاودێریی وردی دۆخەکە دەکرێت و لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکی نوێدا، هاووڵاتییان لە کەشوهەوا ئاگادار دەکرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیوا حه‌مه‌رێگر بۆ زاگرۆس: ته‌واوی چیای قه‌ره‌چووغ له‌لایه‌نی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كۆنترۆڵكرا

یاسین

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری

یاسین

وەزیری ناوخۆ : ئیرادەیەكی سیاسی لە بەغدا هەیە بۆ ئەوەی ڕاگرتن و نەناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان بكاتە فشاری سیاسی

یاسین