بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی:
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. لە کاتەکانی بەیانیدا نمەباران و بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەستپێدەکات، دواتر لە دوانیوەڕۆدا کاریگەریی شەپۆلەکە فراوان دەبێت بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم. لە کاتەکانی شەودا، لە هەندێک ناوچە بارانەکە دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و هەورەبرووسکە، بەتایبەتی لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10–20 کم/ک) دەبێت و لە کاتی تاوەباراندا کەمێک چالاکتر دەبێت.
کەشوهەوای سبەی شەممە و هۆشداریی کەشناسی:
کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە سبەی ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت. هەروەها بەهۆی هاتنی لێزمەباران و هەورەبرووسکە، پێشبینیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری پارێزگای هەولێر. لەگەڵ ئەوەشدا، خێرایی با لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 3 پلەی دیکە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو (ئەمڕۆ / سبەی):
-
هەولێر: ئەمڕۆ 22 — سبەی 19 پلەی سیلیزی
-
سلێمانی: ئەمڕۆ 17 — سبەی 15 پلەی سیلیزی
-
دهۆک: ئەمڕۆ 20 — سبەی 18 پلەی سیلیزی
-
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 21 — سبەی 18 پلەی سیلیزی
-
زاخۆ: ئەمڕۆ 22 — سبەی 19 پلەی سیلیزی
-
گەرمیان: ئەمڕۆ 24 — سبەی 22 پلەی سیلیزی
-
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 22 — سبەی 20 پلەی سیلیزی
-
پیرمام: ئەمڕۆ 16 — سبەی 15 پلەی سیلیزی
-
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 10 — سبەی 8 پلەی سیلیزی

