zagros news agency

دوایین هەواڵ لەسەر یاری ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ڤالێنسیا

قەرار وایە ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریگای مێستایا ببێتە میوانی یانەی ڤالێنسیا لەمیانەی یارییەکانی گەڕی 12ی لالیگای ئیسپانیا،ئەم یارییە یەکێکە لەیارییە گرنگەکانی ئەم هەفتەیە ئەمەش بەهۆی مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەردوو تیپ و ململانێی بەردەوامیان لە یاریگادا.

ڕیاڵ مەدرید ئەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات لەلالیگا خاوەنی 27 خاڵە لەپلەی سێیەمی ڕیزبەندی دەبیندرێت،دوایین حەوت یاریشی بردۆتەوە،هەفتەی ڕابردوو لە کۆتا خولەک بە گۆڵی ڤاڵڤێردی توانی لە ئەیک ئەسینا بباتەوە،بۆ ئەم یارییە ڕاوڵ ئەسێنسۆ و فێرلاند مێندی و ڕۆدریگۆ بەهۆی پێکانەوە یاری ناکەن ئەمە جگە لە ڤینسیۆس جۆنیۆر بەهۆی ڕاگرتنەوە ناتوانێ بەشداری بکات،بەڵام سەرجەم یاریزانەکانی دیکە ئامادەن لەسەرووی هەموویانە کیلیان مباپێ.

هەرچی یانەی ڤالێنسیایە بۆ ئەم یارییە دوای تاڵاوێکی زۆری ناڕێکی ئەنجام خۆی دەبینێتەوە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید،بەڵام یاریزانان و ڕاهێنەری تیپەکە بەڵێنی بردنەوەیان بە هاندەران داوە،کە ئێستا یانەکە لە پلەی 19 و پێش کۆتایی ڕیزبەندی خولەکەیە بە 9 خاڵ بردنەوەی ئەو یارییە لە مێرێنگی هەنگاوێکی گەورە دەبێت بۆ دەرچوونیان لەم حاڵە خراپە.

“سەرکاڕ ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

میلیتاو کێشەکەی ئەنچیلۆتی چارەسەر دەکات

یاسین

بەهۆی مۆرینیۆ ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لەیانەکە بڕوات

sarkar

پۆڵ پۆگبا دەبێتە خاوەنی یانەیەکی پێشبڕکێی حوشتر

یاسین