zagros news agency

شەپۆڵێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە، کە تێیدا شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبرووسکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ شەممە:
ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت. لە دوای نیوەڕۆوە بارانەکە چڕتر دەبێتەوە و لە هەندێک شوێنی جیاجیا دەبێتە لێزمەباران و هەورەبرووسکە. بەهۆی ڕێژەی دابارینەوە، هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەدرێت، بەتایبەت لەم ناوچانە:
  • سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.
  • سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری (بەحرکە، خەبات، هیران، شەقڵاوە، کۆیە).
  • ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
  • بەشێک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک (ئاکرێ، بەردەرەش، بجیل، دینارتە).
با بە ئاراستەی باکووری خۆرهەڵات و بە خێرایی مامناوەند (١٥-٢٥ کم/ک) دەبێت و هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٠ کم/ک. مەودای بینین لە کاتی داباریندا بۆ ٥ تا ٧ کم کەم دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش (٤-٥) پلە بەراورد بە دوێنێ نزمتر دەبنەوە.
کەشی پێشبینیکراوی سبەی یەکشەممە:
کارتێکەریی ئەم شەپۆلە بەردەوام دەبێت و ئاسمان بە تەواوی هەور دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت. پاشان کەشەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. با بە ئاراستەی باشووری خۆرئاوا دەبێت و خێراییەکەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠-٢٠ کم/ک) دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک زیاتر نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
  • هەولێر: ئەمڕۆ ١٨ | سبەی ١٨
  • سلێمانی: ئەمڕۆ ١٦ | سبەی ١٦
  • دهۆک: ئەمڕۆ ١٦ | سبەی ١٦
  • کەرکووک / چەمچەماڵ: ئەمڕۆ ١٨ | سبەی ١٨
  • هەڵەبجە: ئەمڕۆ ١٨ | سبەی ١٨
  • گەرمیان: ئەمڕۆ ٢١ | سبەی ٢٠
  • حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ ٨ | سبەی ٧
ئایا پێویستت بە زانیاری زیاترە

هەواڵی پەیوەندیدار

تانکەکانی ئیسرائیل چوونە نێو خاکی سووریا

سەڵاح

ساڵانە ٥٠٠ هەزار کەس لە ئێران تووشی نەخۆشیی شەکرە دەبن

یاسین

سبەی فێستیڤاڵی کان بە بەشداریی ئەستێرە جیهانییەکان دەستپێدەکات

ART