ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ گەنجێک بە ناوی (کیفاح حەسەن)، تەمەن ٣٢ ساڵ كه لە بنەڕەتدا خەڵکی شنگاله و دانیشتوی زاخۆیه، لە نزیک مەیدانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان لە زاخۆ، گیانی لەدەست دا.”
گوتیشی، بەپێی لێکۆڵینەوه سەرەتاییهكان، پێشبینی دەکەین بەهۆی لێدانی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەست دابێت، چونکە شاهیدحاڵەکان دهڵێن، دەنگی هەورەبرووسکە هات و کەوتە سەر زەوی و قاچەکانیشی سووتاون و ڕەوانەی پزیشكی دادیی زاخۆ كرا.

