zagros news agency

ئەمشەو ئامەد سپۆڕ لەبەردەم مێژووێکی گەورە خۆی دەبینێتەوە

ئەمشەو کاتژمێر 19:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان لەگەڕی یانزەی خولی سوپەری تورکی یانەی ئامەد سپۆڕی کوردان لەبەردەم مێژووێکی گەورە خۆی دەبینێتەوە و لەنێو یاریگای ڕامس پارک دەبێتە میوانی یانەی گەلەسەتەڕای یەکەمی خولەکە.

ئەو یارییە گرنگی گەورەی هەیە بۆ یانەی ئامەد سپۆڕ چونکە بەبردنەوە یانەکە دەچێتە یەکەمی ڕیزبەندی خولەکە و هەنگاوێکی گرنگ دەنێت بۆ بردنەوەی نازناوەکە و گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو،کە ئێستا دووەمی خولەکەیە بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ تەنها دوو خاڵ دوورە لە یانەی گەلەتەسەڕای یەکەم.

ئامەد سپۆڕ ئەم وەرزە یەکەمین بەشدارییەتی لە خولی سوپەرلیگی تورکی و توانیویەتی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات،لە هەشت یاری ڕابردووش شکستی نەهێناوە،هەرچی یانەی گەلەتەسەڕایە لەم وەرزەدا بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتووە تا ئێستا یەک دۆڕانی هەیە لە خولەکە چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو یارییەکی ئاگرین لەنێوان ئەو دوو یانەیە ببیندرێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گواردیۆلا پەشیمانە

یاسین

میلان  هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوڵ دەدات

یاسین

ڕۆناڵدۆ بڕیاری ڕۆیشتن دەدات لە نەسر

یاسین