zagros news agency

ئەمریکا: لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی دەرمانی زۆلجینسما و تووشبوون بە شێرپەنجە دەکات

 

دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا پێداچوونەوە بە چەند راپۆرتێکدا دەکات، کە باس لە دەرکەوتنی گرێی شێرپەنجەیی دەکەن لەو منداڵانەی بە دەرمانی “زۆلجینسما” چارەسەری جینیتیکییان وەرگرتووە.

ئەم دەرمانە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی تەنکبوونی ماسولکەکانی بڕبڕەی پشت بەکاردێت؛ نەخۆشییەکە تێکچوونێکی بۆماوەیی دەگمەنە و لەوانەیە لە تەمەنێکی زوودا ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی تووشبووان.

رێکخراوی “ئێس ئێم ئێەی یوورووپ”ی ئەورووپی، کە تایبەتە بە نەخۆشانی تەنکبوونی ماسولکەکانی بڕبڕەی پشت، لە نامەیەکی کۆمپانیاکەدا بڵاویکردەوە، لە کاتی مۆڵەتدان بە دەرمانەکە تا ئێستا زیاتر لە 6000 نەخۆش وەریانگرتووە. هاوکات کۆمپانیاکە 9 سکاڵای دەربارەی دەرکەوتنی گرێ لەو نەخۆشانە تۆمارکردووە کە چارەسەرەکەیان وەرگرتووە.

چەند ساڵێک لەمەوبەر، دەرمانی “زۆلجینسما” وەک گرانترین دەرمان لە جیهاندا ناسێندرا، بە شێوەیەک نرخی هەر ژەمێکی گەیشتە نزیکەی 2 ملیۆن یۆرۆ.

دەرمانەکە لە ساڵی 2019 لە ئەمریکا و لە ساڵی 2020 لە ئەورووپا مۆڵەتی بەکارهێنانی وەرگرت، بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە 2 ساڵ کەمترە و تووشی تەنکبوونی ماسولکەکانی بڕبڕەی پشت بوون.

ئەم چارەسەرە بە یەک ژەم و لە رێگەی دەرزیی نێو دەمارەوە (ڤین) دەدرێت، ئامانج لێشی قەرەبووکردنەوەی ئەرکی جینی (SMN1)ـە کە ون بووە یان ناچالاک بووە و بەرپرسە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە.

میکانیزمی چارەسەرەکە پشت بە بەکارهێنانی ڤایرۆسی دەستکاریکراو دەبەستێت، کە بە گواستەرەوەی پەیوەست بە ڤایرۆسە ئەدینۆییەکان (AAV) ناسراوە، ئەمەش بە مەبەستی گواستنەوەی وەشانی تەندروستی جینەکە بۆ خانەکانی لەش.

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنی کیوی چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

lana

یەحیا رەسول: سوپای عێراق بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە سەربازییەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە

سەڵاح

‏Whatsapp تایبەتمەندیەکی نوێی زیاد کرد

دڵشاد