ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2026، یەحیا رەسول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، یەکە سەربازییەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بە باشترین شێوە.
رەسول لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی عێراقییەی هەواڵی، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) بڵاویکردەوە روونیکردەوە، کۆبوونەوەی عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان بە مەبەستی گوێگرتن لە ئاستی ئامادەباشیی هێزە چەکدارەکان و دیاریکردنی پێداویستییەکانی بەهێزکردنی تواناکان و ئامادەکارییەکانیان بووە.
فەرماندەی گشتی رێنمایی داوە بە پێویستیی بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشی، تا دڵنیایی لە گەیشتنی یەکە سەربازییەکان بە بەرزترین ئاستی ئامادەیی و دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانیان هەبێت و بتوانن ئەرکەکانیان بە تەواوی جێبەجێ بکەن.
رەسول لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دووپاتیکردەوە، یەکە سەربازییەکان توانای پێویستیان هەیە و پێکهاتە سەربازییەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.

