zagros news agency

سیمیۆنی؛ئەنجامێکی دادپەروەرانە بوو بارسێلۆنا شایەنی بردنەوە بوو

دوێنێ شەو لەیارییەکانی گەڕی دوانزەیەمی لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئەتڵەتیکۆ مەدرید بباتەوە و سێ خاڵی گرنگ دەستەبەر بکات،کە دوای یارییەکە دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانە مەدریدیەکە لە لێدوانێکیدا ئاشکرای کرد یارییەکی قورس بوو،بەڵام ئەوان توانیان ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن و بارسێلۆنا بە شاییستەیی براوەی یارییەکە بوو.

دەربارەی ئاستی تیپەکەی سیمیۆنی وتی؛ شانازی بە هەموو یاریزانەکانم دەکەم ئەوان هەموو شتێکیان کرد بۆ بردنەوە،بەڵام ئەوە یارییە هەندێ کات ناتوانی براوەبیت،هەلی باشمان بۆ ڕەخسا و لەدەستماندا،بەڵام بارسێلۆنا هەلەکانی خۆیانی قۆستەوە و توانیان دوو گۆڵ تۆمار بکەن.

دەربارەی ئاستی خولیان ئەلڤارێز ڕاهێنەرەکەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید وتی؛ئەو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد بەشداری لە سێ هێرشی مەترسیدار کرد لەگەڵ ئێمە من هیچ گلەییم لەسەر ئەو نییە بۆ یارییەکانی داهاتوو دڵنیام دەتوانێ گۆڵ تۆمار بکات و ئاستی ڕاستەقینەی خۆی نیشانی هەمووان بدات.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕەحیم ستێرلینگ لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دەستبەسەر کرا

ahamd.luqman

رافینیا دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە

یاسین

لە کۆتاییدا ئیڤەرتۆن گرێبەستە گەورەکەی ڕاگەیاند

یاسین