فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش دەدات بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، عەلی فالح ئەلزەیدی فەرمانی کرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی لێکۆڵینەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، بە مەبەستی دەرخستنی ڕاستییەکان و وردەکاریی ئەو هێرشەی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەر بە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، هێرشەکە لە کاتژمێر ١١:١٠ی شەوی ٨ی تشرینی دووەم ئەنجام دراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو هێرشە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

