zagros news agency

سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتن دەستگیر کران

لەئەنجامی چاودێری و بەدواداچون لە لایەن هێزەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) و (بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر)، توانیمان سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتن دەستگیر بکەین بەم شێوەیەی خوارەوە:

١. لە ڕێکەوتی ٢١ / ٧ / ٢٠٢٦ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە تاوانێکی کوشتن لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای مەخمور ڕوویدا و هاووڵاتییەک بەناوی (ئیدریس ساڵح) کوژرا. دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون، ناسنامەی تۆمەتبارەکان دەستنیشان کرا و لەلایەن بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو تۆمەتبار دەرچوو بەناوەکانی (ع. م. ی) و (ڕ. م. ی)، لە ڕێکەوتی ٨ / ١١ / ٢٠٢٦ تۆمەتبارانی ناوهاتوو خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان کرد.

٢. هەروەها لە ڕێکەوتی ٧ / ١١ / ٢٠٢٦ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە گەڕەکی منارەی شاری هەولێر، هاووڵاتییەک بەناوی (ئاسۆ صابر) کوژرا. دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، تۆمەتباری بکوژ بەناوی (د. ق. ع) خۆی ڕادەستی هێزەکانمان کرد.

سوپاسی هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانماندا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
.

هەواڵی پەیوەندیدار

تانیری کوڵو: گوتاری دوژمنکارانەی تورکیا بەرانبەر ڕۆژئاوا، کوردی باکوور ئازار دەدات

یاسین

جه‌مال كۆچه‌ر له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌یان له‌ دژی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی هاته‌ ده‌نگ

دڵشاد

بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین