نووسەری بەریتانی ئێم. جۆن هاریسۆن خەڵاتی ئەدەبیی بوکەری بەدەستهێنا بۆ ڕۆمانەکەی بە ناوی “The End of Everything”، تێیدا مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد لە چوارچێوەیەکی تەنزئامێز و تاریکدا لە بەریتانیای دوای کارەسات دەخاتە ڕوو.
هاریسۆنی تەمەن ٨١ ساڵ، بووە بە بەتەمەنترین نووسەر کە ئەم خەڵاتە بباتەوە کە بەهایەکەی ٥٠ هەزار پاوەندە (نزيکەی ٦٧ هەزار دۆلار).
هاریسۆن توانى لە کێبڕکێی خەڵاتەکەدا بەسەر نووسەرانی لسیتی کورتدا سەربکەوێت، لەوانە: مارلۆن جەیمس، دۆگلاس ستوارت، ئەلیزابێس ستراوت، لوک کینارد و ڕێبێکا بێری.
ماری بەرد، سەرۆکی لێژنەی دادوەرانی خەڵاتەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ڕۆمانەکەدا بەهۆی “شێوازی نووسینی لێهاتوانە و ناوازە، هەروەها بەهۆی ئامانج گەورەکەیەوە” پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
ڕۆمانەکە کە سێزدەهەمین بەرهەمی هاریسۆنە،چیرۆکی “فیلیپ تینێنت” دەگێڕێتەوە کە کاتەکانی لە پشکنینی کەناراوەکاندا بەسەر دەبات بە هاوەڵی ئەنتێتی “مارنی” کە بەدەست لەبیرچوونەوە (زەهایمەر)ەوە دەناڵێنێت، لەسەر کەناراوە زریاناوییەکانی ئینگلتەرا کە لەلایەن بوونەوەرە نادیارەکانی ڕووبەڕووی داگیرکاری دەبنەوە.
کارەساتێکی ناڕوون هەردوو کەسایەتییەکە دەخاتە جیهانێکی خەمۆکی دوای کۆتایی جیهانەوە، شوێنێک کە وا دەردەکەوێت کیشوەری ئەوروپا تێیدا ون بووبێت، لە کاتێکدا دەرکەوتنی بوونەوەرەکانی “i-Getti” کە توانای لاساییکردنەوەی مرۆڤیان هەیە، پرسیار لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن و کارلێککردن لەگەڵ ژیریی دەستکرددا دەقۆزێتەوە.
ڕۆمانەکە لە ١٩٨ لاپەڕە پێکهاتووە، ئاماژە بە چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، پەتای کۆڤید-١٩ و تێکەڵبوونی تەکنەلۆژیا لە ژیانی ڕۆژانەدا دەکات.
نووسەری ڕۆمانەکە پێشتر ئاماژەی بەوە دابوو کە بیرۆکەی کارەکەی لە قەیرانی دارایی ٢٠٠٨ەوە وەرگرتووە و ویستوویەتی ڕۆمانێک لەبارەی “دەستەوەستانی کۆمەڵگە لە پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوەکان” بنووسێت.
خەڵاتی بوکەر، کە تایبەتە بە ڕێزلێنان لە باشترین ڕۆمانە درێژەکان بە زمانی ئینگلیزی لەلایەن نووسەرانی هەر نەتەوەیەکەوە بەمەرجێک لە ساڵی ڕابردوودا بڵاوکرابێتەوە،
خەڵاتەکە لە میانی رێوڕەسمێکدا لە لەندەن بەخشرا. ساڵی ڕابردوو، نووسەری بەریتانی دەیڤید سالای خەڵاتەکەی بەدەستهێنا بۆ ڕۆمانی “Flesh” کە چیرۆکێکی بەئازارە لەبارەی کۆچبەرێک لە لەندەن.

