ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی ١١ی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئەندامانی بەش، سەرنووسەر و بەڕێوەبەر و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان، پێشوازیی لە ئامینا زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی دەستەی چاودێری و بەدواداچوون و ئەندامان و هەڤاڵانی دەستە کرد.
کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەڕێوەچوو، کە سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، سەروەریان بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد دەستی پێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئامینا زکری بەرپرسی دەستەی چاودێری و بەدوداچوون باسی لە دۆخی سیاسی، هەنگاوەکانی پارتی و پرەنسیپە ڕێکخراوەییەکان کرد و، ڕۆڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و پاراستنی گوتاری هێمن و پێکەوەژیان لەسەر بنەمای بەهاکانی ڕێبازی بارزانی بەرز نرخاند.
د.سالار عوسمان وێڕای بەخێرهاتن، تیشکی خستە سەر کار و هەنگاوەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بۆ پەرەپێدانی کایەی ڕۆشنبیری و پێشخستنی دامەزراوە میدیاییەکان لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتمانیدا.

