ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسادا ئۆرلێیەن چوامینی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی هەست کردن بە ئازارێکی زۆر یەکەی مەشقەکانی جێهێشتووە و پاشان بەخێرایی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدراوە سەبارەت بەجۆر و شێوازی پێکانەکەی.
بەگوێرەی لێژنەی پزیشکی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بێت چوامینی لە ماسوولکەکانی قاچی ڕاستی بەهۆی مانووێتی زۆرەوە،دوای ڕاوێژ لەنێوان پزیشکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی فەڕەنسا بڕیار دراوە ڕەوانەی مەدرید بکرێتە تاکو لەوێ پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت و ماوەی دوورکەوتنەوەکەی ئاشکرا بکرێت.
چوامینی ئەم وەرزە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ناوێکی دیارە و لەپشتەوەی ناوەڕاستدا ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە بۆ ڕێکخستنەوەی تیپەکە،لەچەند یاری ڕابردووشدا ئەوەی دەرخستووە،ئەم پێکانەی دەبێتە کێشە بۆ یانەکە و جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر لەئەگەری دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ.
“سەرکار ڕێبوار”

