یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پێکانی دانی کارڤاخاڵی ئەستێرەی بەرگری و کاپتنی تیپەکەی ڕاگەیاند،ئەمەش دوای ئەوەی لە پشکنینە پزیشکیەکان دەرکەوت یاریزانەکە دووچاری شکانی پەنجەیەکی پێی ڕاستی بۆتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان بێت کارڤاخاڵ بەهۆی ئەم پێکانەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە لەیاریگاکان دوور دەکەوێتەوە،بەمەش بۆ یاری سبەی بەرامبەر ئیسپانیۆل و بارسێلۆنا لەهەفتەی داهاتوودا بەشداری ناکات،کە ئەمەش گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ ئاربێلوای ڕاهێنەری یانەکە.
کارڤاخاڵ ئەمە دووەمین جارە لەم وەرزەدا دووچار پێکان دەبێت،پێشتریش بەشداری 16 یاری نەکرد بوو لەگەڵ مێرێنگی بەهۆی پێکانەوە،یاریزانە تەمەن 34 ساڵەکە ئەم وەرزە کۆتایی بە گرێبەستەکەی دێت لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و تاکو ئێستاش دەنگێک نییە لەسەر نوێکردنەوەی.
“سەرکار ڕێبوار”

