zagros news agency

لە دهۆک چالاکییەکانی فێستیڤاڵی خانی دەستیپێکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ی ١١ی ٢٠٢٦، لە شاری دهۆک، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، نوێنەرانی دامودەزگا حزبی و حکومییەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، ڕۆژنامەنووسان لە سەرانسەری کوردستان، چالاکییەکقنی فێستیڤاڵی خانی دەستی پێکرد.

 

ئیحسان ئامێدی، سەرۆکی فێستیڤاڵ، وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد و بە گەرمی بەخێرهاتنی میوانان و بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەی کرد.

 

پاشان، وتاری پارێزگای دهۆک لەلایەن ماجد ساڵح خوێندرایەوە، تێیدا تیشکی خستە سەر گرنگی و بایەخی سازکردنی ئەم فێستیڤاڵە و بە ناوی پارێزگای دهۆکەوە دەستخۆشیی لە ڕێکخەران و سەرپەرشتیارانی کرد.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا بە وردی تیشکی خستە سەر بایەخ و سەنگی فێستیڤاڵی خانی وەک ڕووداوێکی مەعریفی و فەرهەنگیی دیار لە شاری دهۆک وەک یەکەم زێدی فێستیڤاڵ و دیدارە ڕۆشنبیرییەکان، ناوبراو جەختی لە گرنگیی فێستیڤاڵەکە کردەوە وەک چەترێکی کۆکەرەوەی ئەدیبان، نووسەران و ڕۆشنبیرانی کوردستان، بە ئامانجی قووڵکردنەوەی دیالۆگی فکری و دەوڵەمەندکردنی کایەی ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی لەسەر بنەمای ڕەسەنایەتی و داهێنان.

 

دواتر، فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەبارەی ناوەندنی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن خانی و فێستیڤاڵی خانی نمایش کرا و، پاشان چەند بڕگەیەکی مۆسیقا و گۆرانی پێشکەش کران.

هەروەها لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی فێستیڤاڵەکەشدا، هەردوو پێشانگەی کتێب و شێوەکاری بە ڕووی ئامادەبوواندا کرانەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستەی وەبەرھێنان: بە ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت، جووتیاران و کۆمپانیاکان دەتوانن گەنم ھەناردەی دەرەوە بکەن

یاسین

ئابووری ئیسرائیل لەژێر باری گرانی جەنگدا، تێچووی ڕۆژانە گەیشتووەتە 90 ملیۆن دۆلار

سەڵاح

ديا جوان کۆچی دوایی کرد

ART