zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆ بووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/11/11، لە پەراوێزی کاره‌کانی لووتکەی ئاووهەوا لە ئەنتالیا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکە، هاریکاریی هاوبەشی نێوان تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی ئەمنی و پاراستنی ئارامی کردەوە بە شێوەیەک کە لە خزمەت سەقامگیریی هەردوولادا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی پەنجا و پێنج ساڵەی ڕێککەوتنامەی یازدەی ئادار

سەڵاح