zagros news agency

سەرۆکی حکوومەت، پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی پاپای ڤاتیکان لە عێراق کرد

ئەمرۆ چوارشەممە، 13ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی باڵیۆزی نوێی پاپای ڤاتیکان لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە.

باڵیۆزی پاپای ڤاتیکان، بە ناوی قەداسەتی پاپاوە، سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆکی حکوومەت دەربڕی بۆ پشتیوانیکردن و پاراستنی مافەکانی کریستیان و گشت پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان .

باڵیۆزی ڤاتیکان ئاماژەشی بەوە دا، کوردستان لە دڵی قەداسەتی پاپادایە و نزای پێشکەوتن و خێر و ئاشتی بۆ دەکات .

چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەتی فیدراڵ ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .

هەواڵی پەیوەندیدار

زانا مه‌لاخالید بۆ زاگرۆس: ئه‌م دۆخه‌ش تێده‌په‌رێت به‌ڵام ناتوانن ئیراده‌مان تێكبشكێنن

یاسین

پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتایی خولی یاسادانانی خۆی دیار دەکات

سەڵاح

سه‌رپێچی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ ڕێگه‌ی كوردپاس بزانه‌

سەڵاح