zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان جه‌خت له‌ هاریکاریی هاوبه‌ش ده‌که‌نه‌وه‌

 

شەوی ڕابردوو  ،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەر لە پەراوێزی کارەکانی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتالیای تورکیا، لە دیدارێکدا لەگەڵ  هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکیا، پەیوەندییەکانی تورکیایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا تاوتوێ کرد.

هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی هاریکاری و گفتوگۆ لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە، هه‌روه‌ها گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگییان بۆ بەهێزکردنی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا به‌ پێویست زانی.

له‌ دیداره‌که‌دا بیروڕایان ده‌رباره‌ی چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، گۆڕییه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیمارات گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ به‌غدا ڕاگرت

سەڵاح

پرۆسەی ئاشتیی تورکیا کەرتی گەشتیاریی بەهێز دەکات

یاسین

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی: ئەوەی لە نێو دەچێت ئیسرائیلە

یاسین