zagros news agency

کاراکردنەوەی پارلەمانی کوردستان ، پاراستنی ئیرادەی خەڵکی کوردستانە

عارف روشدی

هەر کەس و لایەنێک ، خاوەنی ویژدانێکی زێندو پرینسیپی وڵاتپارێزی بێت ، نەک دژی کاراکردنەوەی پارلەمانی کوردستان نابێت ، بەڵکو بەڕووداوێکی نیشتیمانپەروەرانەی باڵا دەزانێت ، چۆنکە ؛ هەرێمی کوردستانی لە پیلانی هەڕەسپێهێنانی چاوەروانکراو ڕزگارکرد، ڕێز و پێزانینی بۆ خەڵکی جوامێری کوردستان و خوێنی ڕژاوی شەهیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانی گەڕاندەوە ، هەنگاوێک بوو ، لە پێویست پێویستر و ، پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەڕەو ئاقاری تەندروست ئاڕاستەیکرد ، ئەوانەی بەبیانوی نالەبار دژایەتی ئەم پرۆسە دیموکراسییە دەکەن ، لە بنەڕەتدا ، باوەڕیان بە شێوازی سەردەمیانەی کاری سیاسییان نەبووە و، خوازیاری ئازادی و سەرفرازی گەلەکەمان نەبوون ، بەڵکو لە ساتە وەختێکی ئاڵوزدا دەرفەتیانهێناوە و سواری شەپوڵی شێواوی سیاسەت بونەتەوە ، لە وەشدا تاودانی ئەسپەکەیان نوشستیهێنا ، هەروەها لە ژێر هەژمونی بیری کول و دواکەوتودا ناتوانن ، کاراکردنەوەی پارلەمان و دەستبەکاربونی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەردەوامی کاروانی پێشکەوتن ، پەسندی بکەن .
هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی فیدڕاڵی یەکگرتوو ، پشتئەستور بە توانای زۆرینەی خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسییە نەتەوە پارێزەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ، بەرەو جێبەجێکردنی دروشمی ڕاگەینراوی جەنابی سەرۆک بارزانی ، کە خۆی لە؛ ( یەک هەرێم ، یەک حکومەت ، یەک پارلەمان و یەک هێزی پێشمەرگە ) دەبینێتەوە ، بە هەنگاوی شێلگیرانە لە پێشڕەویدا دەبێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ كه‌شتیه‌كه‌ی تایتانیك و سه‌رنجێك

دڵشاد

هەڵبژاردنا پارتی زامنێ پاراستنا هەرێما کوردستانێ یە

دڵشاد

رۆڵی ئافره‌ت له‌ شۆڕشی ئه‌یلوولدا

یاسین