zagros news agency

ماڵپەڕی فرۆشتنی لێگۆ «بڕیک‌لینک» بەهۆی «چالاکیی نائاسایی» لە کار کەوت

 

بازاڕە ئۆنلاینە بەناوبانگەکەی لێگۆ لە ٥ی تڕینیدا لە کار کەوت و وەک ڕێوشوێنێکی خۆپارێزی لە کاتێکدا کۆمپانیا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات، تاوەکو ئێستاش بە ئۆفلاینی ماوەتەوە.

بازاڕە ئۆنلاینەکەی لێگۆ، بڕیک‌لینک (BrickLink)، هەفتەی ڕابردوو دوای ئەوەی «چالاکیی نائاسایی» لەسەر پلاتفۆرمەکە دەستنیشان کرا، لە کار کەوت و ئەمەش گومانی ڕوودانی هێرشێکی سایبەری بەدوای خۆیدا هێنا.

بڕیک‌لینک تاوەکو ڕۆژی ١٢ی تشرینی دووەم هەر لە دەرەوەی خزمەتگوزاری مایەوە و لە پەڕە سەرەکییەکەیدا پەیامێک دەردەکەوێت کە دەڵێت «بە شێوەیەکی کاتی لەبەردەستدا نییە»، بێ ئەوەی ئاماژە بە کاتی گەڕانەوەی بۆ دۆخی ئۆنلاین بدرێت.

ئەم ماڵپەڕە بازاڕێکی دووەمی ئۆنلاینی گەورەیە بۆ کڕین و فرۆشتنی پارچەکانی لێگۆ، کە زۆرجار بە «ئەی‌بی لێگۆ» ناودەبرێت.

 

کۆمپانیای لێگۆ لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە دوای دۆزینەوەی چالاکیی نائاسایی، پلاتفۆرمەکەیان ئۆفلاین کردووە و یەکەمین لەپێشینەیان پاراستنی سایتەکە و ئەندامانە پێش ئەوەی جارێکی تر آنلاین ببنەوە.

زاویر بلکنس، شارەزای ئاسایشی سایبەری، بە یۆرونیوز نێکستی ڕاگەیاند کە بازاڕە ئۆنلاینەکان ئامانجێکی سەرنجڕاکێشن بۆ تاوانبارانی سایبەری بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاکیی فێڵبازی و هۆشداری دا کە بەکارهێنەران دەبێت زۆر هۆشیار بن بەرامبەر بەو ئیمەیڵانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە بڕیک‌لینکەوە نێردراون و داوای وشەی تێپەڕ یان وردەکاریی پارەدان دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Youtube کۆمەلێک تایبەتمەندیەکی نوێی زیاد کرد

سەڵاح

کۆمپانیای Microsoft ئەپی Office کردە خۆرای

دڵشاد

سامسۆنگ ژمارەی کارمەندانی کەم دەکاتەوە

سەڵاح