zagros news agency

سامسۆنگ ژمارەی کارمەندانی کەم دەکاتەوە

 

کۆمپانیای سامسۆنگ وەک گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی مۆبایل و تەلەفزیۆن و چیپی میمۆری لە جیهاندا، لە پلانیدایە ژمارەی کارمەندانی لە جیهاندا بە 30٪ لە هەندێک بەش کەم بکاتەوە.

سێ سەرچاوەی ئاگاداری ئەم پلانەی سامسۆنگ بە ئاژانسە جیهانییەکانیان گوتووە، ئەم کۆمپانیایە پلانێکی ئاراستەی بنکەکانی لە تەواوی جیهان کردووە و ژمارەی کارمەندانی فرۆشتن و بەبازاڕکردن بە 15٪ و کارمەندانی کارگێڕیش 30٪ کەم بکەنەوە.

ئەم سەرچاوەیە دەڵیت، پلانەکە هەتا کۆتایی ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێت و کاریگەریی لەسەر دەرفەتی کار له وڵاتانی ئەمەریکا، ئەوروپا، ئاسیا و ئەفریقادا دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران: بەهای کەل و پەلی پێویست زۆر گران دەبێت

یاسین

قۆناخی دووهەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی ئێران ١٠ ئایار بەڕێوە دەچێت

یاسین

​نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمبووەوە

سەڵاح