zagros news agency

کۆمپانی گەڕایەوە بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشقەکانی بایرن میونخ

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ڤێنسێت کۆمپانی بەلجیکی ڕاهێنەری یانەی بایرن میونخ بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستیەوە بەپەلە گواسترایەوە نەخۆشخانە و ماوەیەک لەژێر چاودێری توندی پزیشکی مایەوە ئەمڕۆ گەڕایەوە بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشق و ڕاهێنانەکانی بایرن میونخ.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کۆمپانی وتی؛ڕاستگۆبم لەگەڵتان پێشتر ئەو کێشەیەم هەبوو بەتایبەت پێش یاریمان بەرامبەر ئارسێناڵ،بەڵام ئەوەندە گوێم نەدا تا ئەوەی گەیشتە ئەو حاڵەتە قورسە زۆر سوپاسی هەموو لایەنەکان دەکەم بۆ ئەحواڵ پرسین و بەدواداچوون بۆ تەندروستی من.

لەدرێژەی قسەکانیدا کۆمپانی موژدەی گەڕانەویدا و وتی؛زۆر سوپاسی هەموو ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەکەم دەکەم بۆ ئەو ماوەیە بەو شێوەیە سەرپەرشتی تیپەکەیان کردوە،بەو هیوایەم لەگەڵ گەڕانەوەم کێشەکان چارە بکەینەوە و بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر کۆڵن لەڕۆژی هەینی من ئامادە دەبم.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەریم بێنزیما دەگەڕێتەوە ڕیال مەدرید

یاسین

جامی ئینگلتەرا.. بێرناردو سیلڤا سیتیزنی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین

موحەمەد سەڵاح بووە باشترینی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ

یاسین