ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، هێزێکی دژە مادەی هۆشبەر لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی رەیحانە لە ناوچەی رەسافەی بەغدا، حامید جەزائیری، پیاوی ئایینی، بە هاوکاریی ئەندامێکی حەشدی شەعبی و کەسێکی سڤیل دەستبەسەر کردووە.
سەرچاوەکە بە شەفەق نیوز-ی راگەیاندووە: “هێزە ئەمنییەکان 21 کیسە مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ و ئۆتۆمبێلێکی حکوومیی سەر بە حەشدی شەعبی و کڵاشینکۆفێکیان لە دەستبەسەرکراوەکان دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە”.
جەزائیری پێشتر فەرماندەی لیوای 18ی دەستەی حەشدی شەعبی بووە و پەیوەندیی بە فەرماندەیی سەرایا خوراسانی-یەوە هەبووە.
لە ئەیلولی 2020، فالح فەییاز، سەرۆکی ئەوکاتەی دەستەی حەشدی شەعبی بڕیاریدا بە کۆتاییهێنان بە ئەرکەکەی وەک فەرماندەی لیواکە. هاوکات لە کانوونی یەکەمی 2020، هێزێکی سەر بە ئەمنی حەشدی شەعبی بە تۆمەتی پێشێلکردنی رێنماییەکانی حەشد، دەستبەسەرکردنی جەزائیری-ی لە بەغدا راگەیاندبوو.

