zagros news agency

پێشبینیی داهاتی بەشی نوێی “هەنگەر گەیمز” دەخرێتە ڕوو

فیلمی “The Hunger Games: Sunrise on the Reaping” چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی یەکەمی نمایشکردنیدا لە نزیکەی 3900 هۆڵی سینەمای ئەمریکای باکوور زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیسدا کۆ بکاتەوە، هەرچەندە کۆمپانیای Lionsgate پێشبینی 85 ملیۆن دۆلاری کردووە و هەندێک چاودێری دیکە باس لە 125 ملیۆن دۆلار دەکەن.

 

هۆڵەکانی سینەما پشت بە گەڕانەوەی بینەران بۆ ئەو جیهانە دەبەستن، سەرەڕای ئەوەی بودجەی فیلمەکە لە 150 ملیۆن دۆلار زیاترە.

 

ئەگەر ئەو ژمارەیە تۆمار بکات، دەچێتە ریزی ئەو بەرهەمانەی ئەمساڵ لە دەستپێکدا لە 100 ملیۆن دۆلار تێپەڕیون، وەک “Spider-Man: Brand New Day” بە 360 ملیۆن دۆلار، “Toy Story 5” بە 159 ملیۆن دۆلار، “The Super Mario Galaxy Movie” بە 131 ملیۆن دۆلار و “The Odyssey” بە 123 ملیۆن دۆلار.

 

بەشی شەشەمی زنجیرەکە 25 ساڵ پێش رووداوەکانی سەرەکی روودەدەن و باس لە بەشداری هایمیچ ئابەرنەسی دەکات کە جۆسێف زادا رۆڵەکەی دەگێڕێت، هاوکات فرانسیس لۆرێنس دووبارە دەرهێنانی بۆ کردووە و زنجیرەکە بە گشتی زیاتر لە 3.3 ملیار دۆلاری کۆ کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لامین؛ ئێمە دەگەڕێینەوە و سەردەکەوین

یاسین

کەشوهەوای ئەمڕۆ باراناوییە و گونجاو نییە بۆ گەشت و سەیران

سەڵاح

لە رێوڕەسمێكدا فەرهەنگی “هەوری” بڵاو كرایەوە

ART