zagros news agency

لە هەولێری نوێ پڕۆژەی دانانی ئاوەڕۆ و فراوانکردنی ڕێڕەوە ئاوییەکان جێبەجێ دەکرێت

 

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێ سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، پڕۆژەیەکی تایبەت بە ئاوەڕۆ و ڕێڕەوە ئاوییەکان لە هەولێری نوێ جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی کارەکانی پڕۆژەکە، ئاوەڕۆیەکی لوولەیی لە ناوچەکەدا دادەنرێت و هاوکات کار بۆ کردنەوە و فراوانکردنی ڕێڕەوە ئاوییەکان دەکرێت.

ئامانجی سەرەکی لە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە، پێشگرتنە لە کۆبوونەوەی ئاوی زیادەی باران و ڕێگریکردنە لە دروستبوونی لافاو لەو سنوورەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەممە مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

یاسین

هەواڵێکی خۆش بۆ قوتابییان رادەگەیندرێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە

یاسین